گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ دەکات

2022.09.21 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا واژۆ دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی ئەمەریکی كرد بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشینە کرد کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت."


"سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکامان کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی کە ئەمڕۆ ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە گرنگە لە نێوان ھەردوولادا واژوو دەکرێ. خواستی ھەرێمی کوردستانیشمان بۆ برەودان بە پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە."


باسی لەوەشکردووە کە "یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە جێی شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆ واژووکردنی ئەو یادداشتە لەیەکتێگەیشتنە، کە نیشانەی بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە."


ئاماژەی بەوەشدا کە "چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەمان بوون کە ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون."

me_ga.php?id=5628me_ga.php?id=5624me_ga.php?id=5623me_ga.php?id=5625me_ga.php?id=5626me_ga.php?id=5627me_ga.php?id=5622