گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

گروپی ئەنۆنمس بە وێنەی ژیناوە جەنگی دژی ئێران ڕاگەیاند

2022.09.21 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
گروپی ئەنۆنمس بە وێنەی ژیناوە جەنگی دژی ئێران ڕاگەیاند

ناس کورد-

گروپی هاککردنی ئەنۆنمس (Anonymous) کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گروپەکانی هاککردن لە جیهاندا، بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی جەنگی دژی حکومەتی ئێرانیان ڕاگەیاند و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە خەڵکی ئێران دەڵێن لەگەڵ ئەواندان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گروپە چەندین ماڵپەڕی ئێرانیان هاک کردووە، ماڵپەڕی حکوومەتی ئێران هاککراوە و تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بەردەست نییە.

 

هەروەها ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی سەداوسیما، پۆرتاڵی نیشتمانی حکومەت چەند جارێک لەکارکەوتوون و دووبارە کراونەتەوە.

 

گروپی هاککەرانی ئەنانمس بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە شارە جیاوازەکانی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە "ڕێگە نادەن" سەرکوتکردنەکە بەردەوام بێت بۆ بێدەنگکردنی خەڵک.

 

هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە بەرفراوانەکانی شارە جیاجیاکانی ئێران، ئەم گرووپە شەڕی دژی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاند و ڕایانگەیاند کە هێرشەکان دەست پێدەکات و دەڵێت، "ئێمە [لە ئینتەرنێتدا] دەتانکوژێنینەوە و خەڵکیش لە دەسەڵات دوورتان دەخاتەوە."