گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر موسڵمانبوونى

كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان و ئارام عزەت وەڵامى یەکتر دەدەنەوە

2022.09.20 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان و ئارام عزەت وەڵامى یەکتر دەدەنەوە

ناس کورد-

 

كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كانی كوردستان رایگەیاند، ئارام عزەت کە خۆى وەک سەرۆکى ئەنجومەنى جووەکان ناساندووە و موسڵمان بووە، هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە جوو بووە، لەبەرانبەریشدا ئارام عزەت دەڵێت ئەو نوێنەرى ئەوان بووە و ئێستا موسڵمان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە (20-9-2022) ئارام عیزەت سەرۆکى ئەنجومەنى جووەکانى کوردستان موسڵمانبوونى خۆى راگەیاند، ئەوەش دەنگدانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كانی كوردستان کە دەڵێن نوێنەرایەتیان لە وەزارەتی ئەوقاف هەیە لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "ئەو بەڕێزە چەندین جار هاتووه‌تە سەردانمان کە گوایە بنجووە و دەیەوێ بگەڕێتەوە سەر ئاینی خۆی، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی نەبووە کە بنجووە و هەمیشە سەردانی(ئیران)یشی كردووه‌، بۆیە هەمیشە رەتمانکردووه‌تەوە".

 

دەشڵێت "جموجۆڵەکانی ناوبراو جێگەی گومان بووە، دوای بەدواداچوون روونبووه‌تەوە کە پێشمەرگەیە و باری دارایی زۆر خراپە بۆ مەبەستی چوونە هەندەران وا دەکات".

 

"ئەمڕۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانبوونی خۆی راگەیاندووه‌، پێشتر خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەیشی هەر موسڵمان بوونە، بۆیە ئەو کەسە نوێنەرایەتی خۆی دەکات نەک جوو و بنجووەکان،  ئەم هەڵسووکەوتەشی جێگەی گومانی زیاترن لای ئێمە، بۆ ناکۆکی و دووبەرەکی نانەوە لەنێوان ئاینە جیاوازەکاندا"، ئەوەش بەپێی رونکردنەوەکە.

 

لەبەرانبەردا ئارام عزەت بە "ناس کورد" ى راگەیاند "ئەوان نوێنەریان نییە لە ئەوقاف، بۆ تا پێش موسڵمانبووم هیچ شتێکیان نەبووە کە وەک نوێنەرى ئەوان قسەمدەکرد، بەڵام ئێستا کە بوومەتە موسڵمان دەڵێن پەیوەندى بە ئێمەوە نەبووە".

 

وتیشى "من سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى جووەکان بووم لە هەرێمى کوردستان و ئێستا موسڵمان بووم، پێشوازییەکى زۆر لەو هەنگاوەم کراوە و هەستدەکەم تازە لەدایک بووم، تەنها هۆکار بۆ ئەو بڕیارەم رەزامەندى خواى گەورە بووە".