گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیارى

پۆلیسى سلێمانى: کەسێک کە بەچەقۆ هێرشى کردبوو دەستگیرکرا

2022.09.20 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: کەسێک کە بەچەقۆ هێرشى کردبوو دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەبرینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كە وا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەرو و بریندار كراوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ تابلۆدا كە بە تۆمەتبار بووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

تۆمەتبارێك دەستگیركرا ، بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداری كردبوو .

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك بەبرینداری خۆی گەیاندە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین و سكاڵای تۆمار كرد كە وا بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەرو و بریندار كراوە ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كەمتر لە كاتژمێرێك توانرا تۆمەتباری هەڵاتوو بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێ‌ تابلۆدا كە بە تۆمەتبار بووە  .

لەئێستادا تۆمەتبار ( د ، أ ، م  لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 

May be an image of car and outdoorsMay be an image of 1 person, standing and wrist watch