گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارێزەرەکەى حەمکۆ هاتەدەنگ: دەستوەردان لە کەیسەکە کراوە

2022.09.20 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزەرەکەى حەمکۆ هاتەدەنگ: دەستوەردان لە کەیسەکە کراوە

ناس کورد-

 

پارێزه‌ری‌ ئه‌كته‌ری‌ كۆمیدی‌ حه‌مكۆ رایگەیاند، كه‌یسه‌كه‌ی‌ حه‌مكۆ ده‌ستوه‌ردانی‌ تێدا كراوه‌ و له‌ قۆناغی‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌، ئەوەش دواى ئەوەى دادگا ساڵێک زیندانى بەسەردا سەپاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوامێر سه‌رباز له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە میدیاکانى پارتى بڵاویانکردووەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، كه‌یسی‌ حه‌مكۆ له‌ قۆناغی‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی‌ یاسا به‌ پێی‌ ماده‌ی‌ 438 بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌.

 

دەشڵێت "كه‌یسه‌كه‌ی‌ حه‌مكۆ ده‌ستوه‌ردانی‌ تێدا كراوه‌ و به‌ ئاشكرایش له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كان هه‌ست به‌وه‌ كراوه‌، دوای‌ بڕیاری‌ دادگا ته‌واوی‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كان بۆ رای‌ گشتیی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو".

 

دادگاى هەولێر (19-9-2022) بڕیارى کۆتایی لەسەر دۆسیەى دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەلایەن هونەرمەند حەمکۆ دەرکرد و بڕیاریدا بۆ ماوەى ساڵێک زیندانی بکرێت.  

  

ئەو دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵى 2019، کاتێک کچێک سکاڵاى لەسەر تۆمارکرد و تۆمەتى دەستدرێژی سێکسی دایەپاڵ.  

  

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر دۆسیەکەى حەمکۆ بڵاودەکاتەوە  

 

  

حەمکۆ ئەوکات لەسەر ئەو کەیسە سێ مانگ دەستبەسەرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.  

  

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی نزیکەى سێ دەیە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە. سێجار هاوسەرگیری کردووە، کە هاوسەری دووەمی خانمێکی بەرازیلی بوو بە ناوی “رۆبێرتا رۆچ”.  

  

ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ دەستدرێژیی کردووەتە سەر (تایبەت)