گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگا و ئاسایشی سلێمانی ’’مافی بەرگری تۆمەتباران’’ تاوتوێ دەکەن

2022.09.20 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا و ئاسایشی سلێمانی ’’مافی بەرگری تۆمەتباران’’ تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کرد و جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوانیان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دادگاى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرۆکی دادگا لەکۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند پێویستە گرنگی تەواو بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی بەرگری تۆمەتباران بدرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٠ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز (هیوا أحمد محمد) بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.

 

لە کۆبونەوەیەکدا کە بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی ئامادەی بوو، باس لەو میکانیزمانە کرا کە دەبێتە هۆی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی هاووڵاتیان و، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان فەرمانگەکانی حکومەت کردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی کاری ڕۆژانە.

 

هەروەها بەرێز سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە پێویستە گرنگی تەواو بە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی بەرگری تۆمەتباران بدرێت.

 

لە تەوەرێکی تردا بەڕێزیان جەختیان کردەوە لە گرنگی ڕێزگرتن و مامەڵەکردنی دامودەزگا ئەمنیەکان لەگەڵ پارێزەران و ڕێگەدان و کار ئاسانی بۆیان لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان.