ناس کورد-
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە لانیکەم 20 ملیۆن ملیار مێروولە لەسەر هەسارەی زەوی هەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانینی ژمارەی مێروولەکان لەسەر زەوی گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکانی هەر گۆڕانکارییەک لە شوێنی نیشتەجێبوونیان، لەوانەش گۆڕانی کەشوهەوا.
مێروولە لە هەر شوێنێک بێت ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، وەک ئامرازێک بۆ بڵاوکردنەوەی تۆوی ڕووەک، هەروەها وەک نێچیرێک یاخود ڕاوکەرێکی ئاژەڵ و مێرووەکانی تر.
لە توێژینەوە نوێیەکەدا کە دوێنێ دووشەممە لە گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ئەنجامی 465 توێژینەوەیان لەسەر ژمارەی مێروولەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراودا شیکردووەتەوە و کۆی گشتی مێروولەکانی جیهانیان خەمڵاندووە.
ئەو توێژینەوەیانە دوو تەکنیکى ستانداردیان بەکارهێناوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی مێروولەکان: دانانی تەڵە بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو مێرووانەی تێیدا تێپەڕ دەبن، هەروەها شیکردنەوەی ژمارەی ئەو مێروولانەی کە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراوی گەڵاکان لەسەر زەوی دەژین.
قەبارەی گشتیی مێروو لە لەسەر زەوی بە 12 ملیۆن تۆن مەزەندە دەکرێت، کە زیاترە لە قەبارەی باڵندە و شیردەرەکانی وشکانی بەیەکەوە.
بەڵام کێشەیەک هەیە، هەندێک ناوچەی گەورە و فراوان لە جیهاندا زۆر کەم یاخود هیچ توێژینەوەیەکی تێدا نەکراوە و داتاکانی نازانرێت، بە تایبەت لە ئەفریقای ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست.
هەر لەبەر ئەوەشە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی مێروولەکان زۆر زیاتر بێت لەوەی توێژینەوەکە دیاریکردووە.
بەپێی توێژینەوەکان، زیاتر لە 15 هەزار و 700 جۆر مێروولە هەن.