گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

باران و هەورە بروسکە و کەشێکی پایزە هەرێم دەگرێتەوە

2022.09.20 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
باران و هەورە بروسکە و کەشێکی پایزە هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێ چوارشەممەوە کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە هەندێک شوێن باران وهەورە بروسکە دەبێت و لە هەندێکیش خێرایی با زۆر زیاد دەکات، بە شێوازێکی گشتی، پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە (21ی ئەیلولی 2022) ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری کەشوھەوایەکی ناسەقامگیرو ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری لە ساماڵەوە بۆ نیمچە ھەور و ھەندێ کات بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 3 تا 4 پلەی سەدی.


دەشڵێت، "پێشبینی دەکرێت لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەینێ بای باشور ناوبەناو بەشێوەیەکی بەرچاو چالاک ببێت لە زۆربەی ناوچەکاندا بەخێرایی 40 تا 50 کم لە کاتژمێرێکدا، ئەگەر ھەیە لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ھەولێر خێرایی با زیاتر بەھێز و چالاکببێت تا 60 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا".

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "لە ئەنجامی ئەم خێرایی بایەوە کە لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق و ھەرێم چالاک ئەبێت شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە دەستپێدەکات، سەرەتاش لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و موسڵ و ھەولێر و کەرکوکەوە کاریگەری ئەبێت و دواتر بەکەمێک لاوازبوونەوە لەکاتەکانی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بە چەند قۆناغێکی جیاواز تا بەرەبەیانی رۆژی ھەینی بەردەوامی ئەبێت ئاسمانی ناوچەکە بەناروونی ئەمێنێتەوە."


لەبارەى ئەگەرەکانی بارانبارین، ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات لە کاتەکانی سبەی شەودا ئەگەری دەستپێکردنی بارانبارین ئەبێت بەشێوەیەکی پچر پچر و رێژەیەکی کەم و دیاری نەکراو لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێک کات و ناوچەدا لەھەموو ناوچەیەکدا ئەگەری بارانبارین نابێت، لە رۆژی پێنجشەممە خێرای بای باشور دووبارە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بە نیمچە بەھێزی ناوبەناو چالاک ئەبێتەوە و پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و ئەگەرەکانی چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانبارین زیاتر ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا بەدیاری نەکراوی ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕیش ئەبێت بەھەمان شێوە لەھەموو ناوچەیەکدا ئەگەری بارانبارین نابێت زیاتر حاڵەتەکان ھەرەمەکی و نادیارن، بەگشتی کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆ و کەشە ناسەقامگیرە بەرەبەیانی رۆژی ھەینی لاواز دەبێت و کەشی ناوچەکە ئاسایی ئەبێتەوە و پلەکانی گەرماش تا ناوەراستی ھەفتەی ئایندە بە نزمی ئەمێنێتەوە کەشێکی پایزە و فێنک دەستپێدەکات."