گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگر چییە؟

مەسک بەنیازە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات دابین بکات

2022.09.20 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
مەسک بەنیازە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات دابین بکات

ناس کورد-

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە داوای لێبورین (هەڵاوێردن) لە سزاکانی سەر ئێران دەکات تاوەکو بتوانێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک کە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دابین دەکرێت لەسەر ئاسمانی ئێران چالاک بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانەی مەسک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هات کاتێک خەڵکێکی زۆر داوای لێکرد خزمەتگوزارییەکە لەسەر ئاسمانی ئێران چالاک بکات بەهۆی ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵات لەدژی مەرگی گوماناویی ژینا ئەمینی دەسەڵاتدارانی تاران ئینتەرنێتی ئەو ناوچانەیان بڕیوە تاوەکو کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن.

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە دەستبەجێ پەیوەندی بە وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێرانەوە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر.

 

لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ئیلۆن مەسک خزمەتگوزارییەکەی لەسەر ئاسمانی ئۆکرانیا خستەگەڕ و ئۆکرانییەکانیان توانییان بەبێ هیچ وێستگەیەک و لەڕێگەی مانگی دەستکردییەوە و هەروەها بە خۆڕایی دەستیان بە ئینتەرنێت بگات.

 

ستارلینک (بە ئینگلیزی:Starlink) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX)دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەھا مانگی دەستکردی بچووک پێک ھاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە ھاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لەئاستی نزم(LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیھانەبێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات. ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی ١٠ ساڵ تەواو ببێت.

 

 

me_ga.php?id=5611