گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتوون؟

بەرپرسێکی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات

2022.09.20 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەی دوێنێی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن بووە، "بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای پارتی (20ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، تائێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە رێککەوتوون. دەشڵێت: چوونمان بۆ بەغدا بە دوو کارتی جیاواز باش نییە.

 

سەعدی پیرە، دەشڵێت: "نابێ هەڵەکانی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دووبارە بکەینەوە، هەروەها ئەو هەڕەشانەی لەسەر هەرێمی کوردستان و دەستووری عێراق و سیستمی فیدراڵی دەکرێت، دەبێت بە جددی وەریبگرین، دەبێ بیر لەوە بکەینەوە چوونی دوو شاند بۆ دیالۆگی نیشتمانی عێراق بە دوو کارتی جیاواز، واتا پارتی و یەکێتی هەر یەکێکیان بە کارتی خۆی، ئەمە باش نییە، بۆ ئەوە دەبێ لەگەڵ هەموو لایەنەکانی دیکەی کوردستان بە یەک کارت بچینە بەغدا، هێشتا کات ماوە پێویستە بۆچوونەکان رێکبخرێن و بگەنە ئەنجامێکی باش".

 

سەبارەت بە کێشە سەرەکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ رێکنەکەوتن، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، گوتی: "یەکێک لە کێشەکان پۆستی سەرۆککۆمارە، لەناو هەموو پۆستەکانی هەرێم و بەغدا ئەو پۆستە بەدەست یەکێتیەوەیە، ئەگەر ئەو پۆستەمان پێ رەوا نەبینن ئەی مانای شەراکەتمان چییە، هەروەها بابەتێکی دیکە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانە، ئێمە پێمانوایە جگە لە کارتی نیشتمانی هەموو بەڵگەنامەکانی دیکەی عێراق فێڵ و فەرەجی تیاکراوە، لیستی دەنگدەران لە ساڵی 1992ـەوە هیچ مردوێک لەو لیستە لانەبراوە، بابەتی کۆتا بۆ یەک لایەن بۆ یەک لایەن سوودی لێوەردەگیرێت، کۆتا بۆ ئەوەیە کلدو ئاشووری و تورکمانەکان سوودی لێوەرگرن".

 

سەعدی پیرە، خەختیکردەوە: "ئێمە لەسەر بابەتی سەرۆککۆمار رێکنەکەوتووین، ئەو دەنگۆیانەی هەشبوو کە گوایە رێککەوتووین لەلایەن گوتەبێژی فەرمی پارتیش رەتکراوەتەوە".

 

سەبارەت بە یەک بەستنەوەی پۆستەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەعدی پیرە، گوتی: "هەرێم بەشێکە لە عێراق، بەڵێ پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆککۆمار بەیەکەوە بەستراونەتەوە".