گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی عێراق: ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەمی کردووە

2022.09.19 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق: ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کەمی کردووە

ناس کورد-

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) جەختیکردەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەى یاسای نەوت و غاز و دەڵێت، لەدوای بڕیارەکەوە، ئاستی هەناردەی هەرێم کەمیکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمی عێراقییەی (19ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند، "دادگای فیدراڵی بڕیارێكی دەركرد كە تیایدا هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند کە سەبارەت بە دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو کردوونی”.

 

یاسری ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی نەوت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی میکانیزمی نەرم و نیان بەمەبەستی گواستنەوەی تەواوی مەلەفەکە بۆ حکومەتی فیدراڵی، بەڵام ئەو بابەتە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێنەکرا، ئەوەش وای لە وەزارەتی نەوت کرد رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا".

 

وتیشی، "کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت رێوشوێنی گرتۆتەبەر و سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەوتی خاو لە هەرێم نەکڕن"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمەوە هەناردەکراوە ساڵی رابردوو نزیکەی 420 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەڵام ئەمساڵ بڕی هەناردەکراو کەمیکردووە بۆ نزیکەی 355 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا."

 

جەختیشیكردەوە، "حكوومەتی هەرێم نەوت بە نرخێكی كەمتر لە حكومەتی ناوەندی دەفرۆشێت، هەروەها بەپێی ئەو هەواڵانەی كە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، هەرێم نەوت 16 بۆ 20 دۆلار کەمتر دەفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی لە هەمان ناوچە و بە هەمان کوالێتی دەردەهێنرێت”.