گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەى کاندیدی سەرۆکوەزیران بڕیاری کۆتایی دا

2022.09.19 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەى کاندیدی سەرۆکوەزیران بڕیاری کۆتایی دا

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دووپاتکردەوە و هەموو دەنگۆکانی تر ڕەتکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئەیلولی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی تەواوی سەرکردایەتییەکەی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تاوتوێی گشتیی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو هەوڵە گەورانەی کە بۆ سەرخستنی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن درا بەرز نرخاند.


چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە تاکە کاندیدی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی نوێ کردەوە و هەموو دەنگۆکانی دیکەی ڕەتکردەوە.


لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا باس لەو ئامادەکاریانە کراوە کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا دەیکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانی.

چوارچێوەی هەماهەنگی
9-19-2022