گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنەکەی لەگەڵ ڕاغب عەلامە.. ئەرکی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن کۆتایی هات

2022.09.19 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنەکەی لەگەڵ ڕاغب عەلامە.. ئەرکی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن کۆتایی هات

ناس کورد-

ئەمڕۆ حەیدەر عەزاری، باڵیۆزی عێراق لە ئوردن کۆتایی ھاتنی ئەرکەکانی وەک باڵیۆز لە ئوردن ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی شێوازی وەستانی هاوسەری ناوبراو لەگەڵ ڕاغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی لە چەند وێنەیەکدا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی قەرەباڵغ کرد.

 

زیاتر بزانە: بڵاوبوونەوەی وێنەی ژنە بەرپرسێک لەگەڵ هونەرمەندێکدا هەرای ناوەتەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئەیلولی 2022، حەیدەر عەزاری لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "شانازییەکی گەورە بوو بۆ ماوەی شەش ساڵ لەسەریەک نوێنەرایەتی عێراق بکەم، سێ ساڵ لە ڕوسیا و سێ ساڵ لە ئوردن، کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێمەوە ناوەندی وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیوادارم لە ئەركەكەمدا سەركەوتوو بووبێتم بۆ خزمەتكردنی عێراق و پێكهاتەكانی عێراق... سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە پاڵپشتییان پێشكەش كرد بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەركەكەم لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا".