گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەکانی چین؟

ئەڵمانیا بۆ ڕاکێشانی کرێکاری بیانی ’’کارتی سەوز’’ دروست دەکات

2022.09.19 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا بۆ ڕاکێشانی کرێکاری بیانی ’’کارتی سەوز’’ دروست دەکات

ناس کورد-

بۆ پڕکردنەوەی کەمیی دەستی کار، ئەڵمانیا بەنیازە بە شێوازێکی جیاواز "کارتی سەوز" دروست بکات تاوەکو ئاسانکاری بۆ کرێکارانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بکات بۆ دۆزینەوەی کار لە ئەڵمانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کاری ئەڵمانیا سەرقاڵی ئەو کارتە دەبێت کە "کارتی سەوز" یاخود "کارتی دەرفەت"یشی پێ دەوترێت، لە هەوڵێکدا بۆ پڕکردنەوەی کەمیی هێزی مرۆیی تایبەتمەند، هەر لەبەر ئەوەشە کە حکومەت هەوڵی پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاسایەک دەدات بۆ هێنانە ناوەوەی هێزی کار، و لە چەند مانگی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت.

 

وەزارەتی کاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە کەمیی هێزی کار لە بازاڕی کاردا گەشەی ئابووری ئەڵمانیا خاو دەکاتەوە. "کارتی دەرفەت"ی نوێ کە لەم هەفتەیەدا هوبێرتوس هیڵ وەزیری کار لە میدیاکانی ئەڵمانیادا پێشکەشی کرد، دەرفەت دەدات بە بیانییەکان کە بێنە ئەڵمانیا بۆ گەڕان بەدوای کاردا تەنانەت بەبێ ئۆفەری کار، بە مەرجێک سێ مەرجیان لە چوار مەرجەی خوارەوە تێدا بێت؛

1) بڕوانامەی زانکۆ یان بڕوانامەی پیشەیی

2) بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵ ئەزموونی پیشەیی هەبێت

3) شارەزایی زمانی هەبێت یان پێشتر لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بێت

4) پێویستە کەسەکە تەمەنی لە خوار 35 ساڵەوە بێت

 

پێوەرەکان جیاواز نین لە پێوەرەکانی سیستەمی خاڵەبەندی کەنەدا. وەزیری سۆسیال دیموکراتەکان لە چاوپێکەوتنێکی ئەم هەفتەیەدا لە میدیاکاندا پشتڕاستی کردەوە کە سنوور و مەرج بۆ بەدەستهێنانی کارتەکە دەبێت. جەختیشیكردەوە، حكومەتی ئەڵمانیا ساڵانە ژمارەی كارتەكان دیاری دەكات، ئەوەش بەپێی قەبارەی خواست لە بازاڕی كاردا.

 

سومیا تیاگاراجان، کۆچبەرێکی هیندییە و لە ساڵی ٢٠١٦ گەیشتە هامبۆرگ بۆ تەواوکردنی خوێندنی دکتۆرا، کە پسپۆڕی ئەندازیاری فڕۆکەوانییە، دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە هەندێک پێشکەوتن هەیە". ئێستا سۆمیا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تایبەتی خۆیەتی بەناوی فۆڤیاتێک کە پێشەنگایەتی بەرنامەیەکی کردووە بۆ ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە و چاودێری تەندروستی.

ئەو بە DWی وتووە، "پێموایە ئەم سیستەمە خاڵە دەتوانێت دەرفەتێکی زۆر باش بێت بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوە دێن بۆ کارکردن لە ئەڵمانیا، بە تایبەت بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی گەنجان لە وڵاتەکەدا".

 

تیاگاراجان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کۆمپانیاکەیان کاتێک پێویستی بە کرێکار هەیە، ئیمتیاز بە ئەڵمانییەکان و هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا دەدات، تەنها بەهۆی ئەو بەربەستە بیرۆکراتیانەی کە بیانییەکانی دیکە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.