ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرو خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرو خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە هاوسەرو خەسوو و خەزووری بریندار كردبوو .
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی 17-9-2022، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەبوونی ڕوداوێك لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە تۆمەتبارێك بەچەقۆ هێرشیكردۆتە سەر هاوسەرو خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون، دەستبەجێ تۆمەتبار ( م ، خ ، ح تەمەن 21 ساڵ ) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکراو بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەشاری سلێمانی كرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان