گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی دۆسیەكە

حەمکۆ لەسەر ’’دەستدرێژيى’’ بە ساڵێک زیندانى سزادرا

2022.09.19 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
حەمکۆ لەسەر ’’دەستدرێژيى’’ بە ساڵێک زیندانى سزادرا

ناس کورد-

 

دادگاى هەولێر بڕیارى کۆتایی لەسەر دۆسیەى دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لەلایەن هونەرمەند حەمکۆ دەرکرد و بڕیاریدا بۆ ماوەى ساڵێک زیندانی بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵى 2019، کاتێک کچێک سکاڵاى لەسەر تۆمارکرد و تۆمەتى دەستدرێژی سێکسی دایەپاڵ.

 

ناس کورد زانیارى نوێ لەسەر دۆسیەکەى حەمکۆ بڵاودەکاتەوە

 

 

حەمکۆ ئەوکات لەسەر ئەو کەیسە سێ مانگ دەستبەسەرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.

 

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی نزیکەى سێ دەیە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە و بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە. سێجار هاوسەرگیری کردووە، کە هاوسەری دووەمی خانمێکی بەرازیلی بوو بە ناوی “رۆبێرتا رۆچ”.

 

ناس کورد زانیاری لەسەر ئەو کچە بڵاودەکاتەوە کە حەمکۆ دەستدرێژیی کردووەتە سەر (تایبەت)