گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قەرزێکی 15 بۆ 100 ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

2022.09.19 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
قەرزێکی 15 بۆ 100 ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم وردەکاری پێدانی قەرزی بچوکی بەو کەسانە ئاشکراکرد پڕۆژەی بچوک دەکەنەوە و دەڵێت، قەرزەکە لە 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (دووشەممە 19-9-2022) ڕایگەیاند، "لەڕێگەی بانکی قرتاسەوە قەرزی پڕۆژەی بچوک دەدەین بەو کەسانەی دەیانەوێت پڕۆژەی کشتوکاڵی ئەنجام بدەن، بانکەکە لە 15 ملیۆن تاوەکو 100 ملیۆن قەرز بەو کەسانە دەدات کە بیرۆکەی کاریان هەیە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "بۆ نمونە کەسێک دەیەوێت پڕۆژەیەکی بچوک دابمەزرێنێت، بیرۆکەکەی دەهێنێت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەکە و تێچووەکەی دەکرێت، ئەگەر پڕۆژەکە قبوڵ کرا ئەوا ئاڕاستەی بانکی قڕتاس دەکرێت و بانکەکە پڕۆژەکەی بۆ دادەمەزرێنێت، بەڵام پێدانی پارەکە بە کاش نابێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەدوای دامەزراندنی پڕۆژەکە، تاوەکو شەش مانگ خاوەن پڕۆژەکە هیچ قەرزێک ناگێڕێتەوە بۆ بانکەکە، لەدوای شەش مانگەکە، مانگانە بەشێوەی قیست دەست دەکات بە گەڕاندنەوەی قەرزەکە لەماوەی پێنج ساڵدا."