ناس کورد-
بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی ڕایگەیاند، دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی موچەی مانگی نۆ لە فەرمانگەكان، میدیای یەکێتیش دەڵێت، هەوڵێك هەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت ئاسایی دەڕوات و زۆرینەی فەرمانگەكان مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرتووە و بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو 22ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەهێندرێـت."
ئاماژەی بەوەش كردووە، "لە ئێستادا دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول لەو فەرمانگانەی لیستەكەیان ئامادەكردووە و بۆ ئێمەیان ناردووە و كاری تێدادەكرێت و ئامادەدەكرێت."
هاوکات میدیای یەکێتی دەڵێت، " هەوڵێك هەیە لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكرێت و بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دابەشكردنی مووچە پێشبخرێت."