ناس کورد-
پێگەیەکى نزیک لە دەوڵەتى یاسا ڕێککەوتنێکى نزیکى ئاشکرایکرد، بۆ مانەوەی مستەفا کازمی لە پۆستى سەرۆک وەزیران تا ئەو کاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێگەکە لەزارى سەرچاوەیەکى بەرپرسەوە گواستییەوە "هێزە سیاسییەكان لەوان رەوتی سەدری و هێزە سوننەكان نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتن بۆ مانەوەی كازمی لە پۆستی سەرۆك وەزیران".
رونیشیکردووەتەوە "پارتە كوردی و سوننهكان، رەوتی سەدری، هەندێك هێزی چوارچێوە، لەگەڵ مانەوەی كازمین، تا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت، بەمەرجێك یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و كۆمسیۆن بگۆڕدرێت".
بەوتەى سەرچاوەکە "نەیارانی مانەوەی کازمی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، سکرتێری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق قەیس خەزعەلییە".
لاى خۆیەوە مەحمود روبەیعى وتەبێژى مەکتەبی سیاسی عەسائیب لە بڵاوکراوەیەکدا جەختیکردەوە کە ئەوان دژى نوێکردنەوەى ویلایەتى سەرۆک وەزیرانن.