گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

دەرچووانی پۆلی 12 لەبارەى زانکۆلاین ئاگاداردەکرێنەوە

2022.09.18 - 22:16
App store icon Play store icon Play store icon
دەرچووانی پۆلی 12 لەبارەى زانکۆلاین ئاگاداردەکرێنەوە

ناس کورد-

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی دەکاتەوە کە سەردانى مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە تۆماری گشتی زانکۆ حکومییەکان بکەن بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەى سیستەمی زانکۆلاین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەئاگادارییەکەدا داواکراوە، دەرچووان سەردانی هیچ سەنتەرێکی بازرگانی نەکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، چونکە ئەو سەنتەرانە فەرمی نین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین، لە کاتی بوونی هەر گرفتێک وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ بەرپرسیارێتیەک هەڵناگرێت، بەڵکو خوێندکار خودی خۆی دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە..

ئاگاداری خوێندکارانی (دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی) دەکەین کە خوازیارن بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەى سیستەمی زانکۆلاین بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان.. بە پێویستی دەزانین چەند ڕوونکردنەوەیەک بدەین سەبارەت بە پرۆسەی زانکۆلاین:

 

  1. مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە تۆماری گشتی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێم هەیە خوێندکار دەتوانێت سەردانی نزیکترین زانکۆ بکات لە شوێنی نیشتەجێبوونی.
  2. مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەنھا بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم و (پێدانی ژمارەی بەکارهێنەر و ژمارەی تێپەڕی زانکۆلاین دەبێت بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو ئەوانەی نمرەیان لە سیستەمی زانکۆلاین نەماوە). 

میکانیزمی گەڕاندنەوەى فۆڕمی زانکۆلاین بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:-

- پێویستە خودی خوێندکار ئامادەبێت و کۆدی زانکۆلاین لەگەڵ ناسنامەى کەسی بهێنێت.

میکانیزمی دروستکردنەوەی کۆدی زانکۆلاین بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:-

- پێویستە بڕوانامە یان پشتگیری پۆلی 12 بە نمرەوە بە ڕاستێندراوی لەلایەن خوێندنگە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەگەڵ ناسنامەى کەسی پێبێت ، ئەگەر بڕوانامە یان پشتگیری پۆلی 12 نەبوو ئەوا لە تۆماری گشتی فۆڕمێک وەردەگرێت و دەیبات بۆ خوێندنگەو پەروەردە بۆ هێنانی نمرەی پۆلی 12.

  1. تکایە سەردانی هیچ سەنتەرێکی بازرگانی مەکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین چونکە ئەو سەنتەرانە فەرمی نین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین وە لە کاتی بوونی هەر گرفتێک وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ بەرپرسیارێتیەک هەڵناگرێت، بەڵکو خوێندکار خودی خۆی دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات.
  2. مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆلاین لە تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فۆڕمی زانکۆلاین پڕنـــاکرێتەوە بەڵام خوێندکاران دەتوانن بە بێ بەرامبەر فۆڕم پڕ بکەنەوە لەم کۆلێج و پەیمانگەیانەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی:-

 

- کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی (ناونیشان: کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان لە سلێمانی / گەڕەکی چوارچرا).

- کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک (ناونیشان: کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکان لە سلێمانی / گەڕەکی چوارچرا).

- پەیمانگەى تەکنیکی سلێمانی (ناونیشان: سلێمانی / گەڕەکی بەختیاری).

- پەیمانگەى تەکنیکی دووکان (ناونیشان: قەزای دووکان).

- کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە (ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە).

- پەیمانگەى تەکنیکی هەڵەبجە  (ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە).

- کۆلێجی تەکنیکی کەلار  (ناونیشان: شاری کەلار).

 

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

18/9/2022