گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت شوێنى گۆڕیوە

چەکدارێکى داعش دواى دوو ساڵ خۆحەشاردانى لەسلێمانى دەستگیرکرا

2022.09.18 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
چەکدارێکى داعش دواى دوو ساڵ خۆحەشاردانى لەسلێمانى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەندامێکى داعشى راگەیاند کە لەساڵى 2020 ەوە لەپارێزگای سلێمانی خۆی حەشارداوە تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی (7) شوێنى گۆریوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو ئەندامەى داعش  باوکی (ع ، ح، ج ) ناسراو بە (عبود)ە  کەلەگرتەیەکی ڤیدۆیدا لەساڵی ( ٢٠١٥) لەگەڵ مەلا (شوان ) دەرکەوت و بەئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی بۆمبڕێژکراو خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەسەر بنەمای هەبوونی زانیاری وردی  پێشوەختەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، تێرۆرست

(ح ، ج ، م )  کە باوکی تێرۆرست (ع ، ح، ج ) ناسراو بە (عبود) کەلەگرتەیەکی ڤیدۆیدا لەساڵی ( ٢٠١٥)لەگەڵ گەورە تێرۆرست مەلا (شوان ) دەرکەوتو بەئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆردی بۆمبڕێژکراو  ناردی خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەدا ، لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە (١٤ /٩ /٢٠٢٢ ) لەشارۆچکەی گۆپاڵە دەستگیرکرا.

 

تێرۆرست (ح ، ج ، م  ) لەبنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای (صلاح الدین ) قەزای شەرگاتە لەساڵی (٢٠٠٥) پەیوەندی بەگروپی تێرۆرستی قاعیدەوە کردوەو کاری شاردنەوەی چەکو ئامادەکردنی تێنتی بۆ تەقاندنەوەیان بەهێزەکانی هاوپەیمانان کردوە ، لەساڵی (٢٠١٤) لەگەڵ دروستبوونی داعش وە گەیشتنیان بە قەزای شەرگات خۆیو (٣) کوڕی بەناوەکانی (١- ع ، ح  ۲- ب ،ح   ٣- م ، ح ) پەیوەندی دەکەن بەداعشەوەو دەبنە چەکداری داعش پاش ڕوخانی داعش لە

(صلاح الدین )هەڵدێن و دەچنە  (موصڵ) پاش ڕوخانی داعش لە(موصل) ناوبراو دەچێتە وڵاتی سوریا لە(دیرالزور) نیشتە جێدەبێت پاشان دەچێتە وڵاتی تورکیاو لەکۆتایی ساڵی (٢٠٢٠) دەگەڕێتەوە عێراق و ڕودەکاتە هەرێمی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی خۆی حەشاردەدات تاوەکو کاتی دەستگیرکردنی (٧) شوێن دەگۆڕێت.

 

کوڕەکانی تێرۆرست (ح ، ج ، م)

تێرۆرست (ع ، ح )ناسراو بە(عبود) لەکردەوەیەکی تێرۆرستیدا خۆی تەقاندەوە بەهێزەکانی پێشمەرگەداو  کوژرا

تێرۆرست (ب ، ح ) لە (موصل ) بەبۆردومانی تەیارە کوژرا

تێرۆرست ( م ،ح ) پاش ڕوخانی داعش لە عێراق و سوریا هەڵدێو دەچێتە تورکیا  لەوێ نیشتەجێیە 

لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢) ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی