گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت بە چەند مانگ پارەکە بدەن

زانیاریی نوێ لەبارەی بڕینی کارەبای ئەو ماڵانەی قەرزی کارەبایان لایە

2022.09.18 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی بڕینی کارەبای ئەو ماڵانەی قەرزی کارەبایان لایە

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕینی کارەبای ئەو ماڵانەی قەرزی کارەبایان لایە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەو و دەڵێت، بەگوێرەی بڕیاری حکومەت دەبێت، بە 12 قیست لە 12 مانگدا قەرزەکەیان بدەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 18-9-2022) ڕایگەیاند، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای ماڵان و  پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ لەلایەن وەزارەتی کارەباوە و بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانەی قەرزنادەنەوە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی سکاڵایان کردووە و دەڵێن، "فەرمانگەکانی کارەبا ئاگادارکردنەوەیان بۆ ناردووین، دەڵێن، ئەگەر ئەو قەرزەی لە سەرتانە نەیگەڕێننەوە کارەباتان دەبڕدڕێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە لەگەڵ وەزیری کارەبا و دواتر لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی قسەمانکرد،  داوای ئاسنکاریمان کرد بەوەی دۆخی گوزەرانی خەڵک و بازاڕ ڕەچاو بکرێت. " 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێستا بڕیارەکەی حکومەت  بەم شێوەیە، بۆ قەرزی بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی لە سنوری هەولێر و دهۆک بە شەس قیستی شەش مانگی وەردەگیرێتەوە، لە سنوری سلێمانی بە سێ قیستی سێ مانگی وەردەگیرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ قەرزی کارەبای ماڵان کراوە بە 12 قیستی 12مانگی، داهاتی هەر سنورەو بۆ خودی سنورەکە خۆی دەبێت، واتە، داهاتی سلێمانی بۆ سنوری سلێمانی خەرجدەکرێتەوە."  

 

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "هەوڵی  زیاتر دەدەین، بۆ ئاسنکاری و پێویستە دۆخی گوزران و بازاڕ لە بەرچاوبگیرێت، لەکاتی بێ بازاڕیدا دەبێت ئاسانکاری بکرێت، بەفشاری زۆر ڕەنگە چەندین شوێن دابخرێن و هەم داهات ناگەڕێتەوە هەم بێکاری دروست دەبێت." 

 

دەشڵێت، "داوای (مەقاسەمان) کردووە، زۆرێک لە ماڵان موچەخۆریان هەیەو حکومەت قەرزاری موچە خۆرانە و پێویستە قەرزی موچە بخرێتە بەر کرێی خزمەتگوزاری ( مقاسە) بکرێت، یان بازرگان و خاوەنکار قەرزی لای حکومەتە."