گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر ’’هاوڕەگەزبازی’’ لە شەقامێكی سلێمانی سكاڵا تۆماركرا

2022.09.18 - 17:36
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ’’هاوڕەگەزبازی’’ لە شەقامێكی سلێمانی سكاڵا تۆماركرا

 

ناس کورد- 

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر دیاردەی “هاوڕەگەزبازی” تۆمارکرد كە بە ئاشكرا لە شەقامێكی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 18-9-2022) ڕایگەیاند، " سكاڵای یاساییمان لەسەر ژمارەیەك خراپەكار جوڵاند كە بە ئاشكرا لە شەقامێكی سلێمانی لەشفرۆشی دەكەن لە ژێر ناوە نوێكەیدا (هاوڕەگەزبازی)." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ بە ڤیدیۆ ’’مامەڵەی نێربازی و هاوڕەگەزبازی لە سلێمانی’’ ئاشکرا دەکرێت

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هەموو دامەزراوەكان ئەركی خۆیان لە پاراستنی كۆمەڵگە و ئادابی گشتی جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن بۆ هێنانەدی حەزی چەند كەسێكی دەروون نەخۆش چارەنووسی خێزان بە دەردی ئەو وڵاتانە بچێت كە بە هەڵوەشانەوەی خێزان هێندە زیانی گەورەیان كرد بە هیچ شتێك قەرەبوو ناكرێتەوە." 



May be an image of text