گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیارى

تەقەکەرێک لە سلێمانى دەستگیرکرا

2022.09.18 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
تەقەکەرێک لە سلێمانى دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (18-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، شه‌وی‌ ڕابردوو له‌گه‌ڕەكی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێك كه‌ ماتۆڕسكیلێكی‌ پێبوو، ته‌قه‌ی‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كردو هه‌ڵات. ھەمان شەو تۆمه‌تبار دۆزرایەوە ده‌ستگیرکرا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ و ئه‌و چه‌كه‌ی‌ ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كردبو دواتر هه‌ڵاتبوو.

 

شه‌وی‌ ڕابردو له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێك كه‌ ماتۆڕسكیلێكی‌ پێبوو، ته‌قه‌ی‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كردو هه‌ڵات.

 

ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌سپێكرد.

 

سه‌ره‌نجام‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ھەمان شەو تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌  ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و چه‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو.

 

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف، ش، ك) له‌دایكبووی‌ 2001 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

 

me_ga.php?id=5607