گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

مەرجێکى گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم لادەبرێت

2022.09.18 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجێکى گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم لادەبرێت

 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە بەم نزیکانە تێستی کۆرۆنا وەکو مەرجی گەشتکردن لاببرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد هۆشیار بە پێگەى فەرمى پارتى وت "ئێستا ئەوەی گەشت دەکات تێستی کۆرۆنا یاخود کارتی ڤاکسینی پێ بێت دەتوانێت گەشت بکات، بەڵام چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیار بدات و چی دیکە تێستی کۆرۆنا نەبێتە مەرج بۆ گەشتکردن و لاببرێت.''

 

وتیشى 'ئەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشت دەکەن، ئەو وادەی بۆیان دیاری دەکرێت لە کاتی خۆیدا گەشتەکە ئەنجام دەدەن و ئەوە ڕاست نییە چەند سەعاتێک دوا بکەون و ڕەنگە هەندێک جار 10 بۆ 20 خولەک دوا بکەن، بەڵام چەند سەعاتێک نییە".