گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەگاتە چەند

نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

2022.09.18 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ناس کورد- 

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری دەدات، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەم، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ پێنج هەزار دینار هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان (یەکشەممە 18-9-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو زیانێکی زۆرمان کرد، لەئێستادا زۆربەی کێڵگە پەلەوەرییەکان جوچکی تێنەکراوەتەوە، ئەوەش وایکردووە بەرهەم لە بازاڕدا کەمببێت و نرخی مریشک بۆ دوو هەزار دینار بەرزببێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەگەری هەیە نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە پێنج هەزار دینار".

 

بەوتەی نازم عەبدوڵا، تێچووی کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن کێڵگەکان سێ هەزار دینارە، بەڵام دەیدەنەوە بە دوو هەزار دینار و هەندێک جار کەمتریش، ئەوەش وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن کێڵگەکان نەتوانن بەرهەمی نوێیان هەبێت.