گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام بۆچی؟

حەنان فەتلاوی ستایشی پارتی دەکات: خۆزگە حیزبەکانی تر چاویان لێ دەکرد

2022.09.18 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
حەنان فەتلاوی ستایشی پارتی دەکات: خۆزگە حیزبەکانی تر چاویان لێ دەکرد

ناس کورد-

حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە حاڵەتێکی جیاوازدا ستایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و هیوای خۆی دەربڕی کە "لایەنەکانی دیکەش شوێنپێی ئەوان هەڵگرن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەتلاوی لە تویتێکدا (18ی ئەیلوولی 2022) ڕایگەیاندووە، "سەرەڕای ناکۆکی من لەگەڵ بەشێک لە سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام ئەوەی ئەوان لەبارەی ژنانەوە بیری لێدەکەنەوە ئەوەیە کە سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمان ژنێکە، وتەبێژی فراکسیۆنەکەش هەر ژنە، وتەبێژی بارەگای بارزانیش هەر ژنە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ ژن لە ئایینە جیاوازەکانەوە...هیوادارین باقی لایەنەکانیش وەک ئەوان بکەن".

  

  

me_ga.php?id=41404