گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی 20 هەزار یەکەی نیشەجێبوونەکە

2022.09.18 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە لەبارەی 20 هەزار یەکەی نیشەجێبوونەکە

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرەتاش لە ھەولێر دەستپێدەکەن، دەشڵێت، رێکارەکان تەواو بوون و هەفتەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ وەبەرھێنەر دەکەن بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 18-9-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "لەبارەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ھەژار و کەمدرامەتان لەئێستادا رێکارەکان تەواوبوون و گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، ئێستا لە پارێزگای ھەولێر دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و وەبەرھێنەر و قیست و نرخ و زەویش دیاریکراون، ھەفتەی داھاتووش بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ھەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرھێنەر دەکەین بۆ ئەوەی دەست بەکارەکانیان بکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جگە لەوەش ئاگاداری پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکانمان کردووە ئەوانیش پەلە بکەن لە دیاریکردنی زەوی و وەبەرھێنەر، بۆ ئەوەی لە پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەست بە ھەنگاوی کرداری بکرێت و دەست بەجێبەجێکردنی پرۆسەکە بکرێت".

 

باسی لەوەشکردووە، "لە ھەولێر نرخێکی گونجاو دیاریکراوە و قیستەکانیش مانگانە دەبێت و درێژخایەنە کە ١٥ ساڵ دەخایەنێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە دیاریکردنی نرخەکان لەچاو یەکەکانی نیشتەجێبوون زۆر باشە و گونجاوە".