گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەلا بەختیار لەبارەى داوای لێبوردنی لاهور شێخ جەنگی قسەی کرد

2022.09.18 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا بەختیار لەبارەى داوای لێبوردنی لاهور شێخ جەنگی قسەی کرد

ناس کورد-

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕەتی دەکاتەوە ئاراس شێخ جەنگی بە نوێنەرایەتی لاهور شێخ جەنگی سەردانی کردبێت و داوای لێبوردنی لێکردبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەلا بەختیار لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەناوی "بە درۆخستنەوەی هەواڵێک" بڵاویکردووەتەوە، "لەدوێنێوە، هەواڵێك بڵاوبۆتەوە، گوایە كاك ئاراسی شێخ جەنگی، بەناوی كاك لاهوری جەنگیەوە، سەری بەڕێز مەلا بەختیاری داوەو لاهوریش داوای لێبوردنی كردووە لە بەڕێز مەلا بەختیار."

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دوو خاڵ باسکراوە؛

یەكەم: بەڕێز مەلا بەختیار، تا ئێستا لە چاوپێكەوتن‌و لەو راپۆرتەی كە بە بەڵگەوە بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لایەنەكان، سەفارەتەكان‌و دەوڵەتەكانی ناردووە، هیچ كەسێكی لەسەر ژارپێدانەكەی، وەكو كەس، تاوانبار نەكردووە. بەداخیشەوە، مەكتەبی سیاسی لەئاست تاوانێكی قێزەونی ئاوادا، لیژنەی لێكۆڵینەوەیان پێكنەهێنا. تازە پێكیشیی بهێنن بەهای نەما. لە ئان‌و كاتی خۆیدا، بەڕێز مەلا بەختیار سكاڵای یاسایی لەسەر تاوانباران تۆمار دەكات. تا ئێستاش بۆیە سكاڵاكەی نەكردووە، چونكە تاوانەكە هێندە شەرمەزاریە.. نەیویستووە، سەرباری كێشەگەلی یەكێتی، كێشەیەك لەناو خودی یەكێتیدا رویداوە، بباتە بەردەم دادگا.

دووەم: ئاراسی شێخ جەنگی، كە بەڕێز مەلا بەختیار لە نەخۆشخانەی ئەڵمانیادا بووە، جوامێریی نواند سەردانی كردو بەچاوی خۆی بینی چۆن دەردەدار كراوەو بە تاوانێكی بێڕەوشت‌و قێزەونیشی زانی. بۆیە، بەڕێز مەلا بەختیار، ئاراسی شێخ جەنگی نابەستێتەوە بە هیچ كەسێك‌و هیچ كێشەیەكەوە. كاك ئاراسیش لەم رۆژانەدا بە نوێنەرایەتی كاك لاهور سەردانی بەڕێز مەلا بەختیاری نەكردووە. ئەم هەواڵە سەراپا هەڵبەستراوە.
لەكۆتاییشدا دەڵێین: ئەم پەیج‌و مەیجانە، كەی تێر دەخۆن لە هەواڵ هەڵبەستن؟!