گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەرمی؛ توێژێک پلەیان بەرزدەکرێتەوە

2022.09.18 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمی؛ توێژێک پلەیان بەرزدەکرێتەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز گەڕایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 18-9-2022) ڕایگەیاند، " بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی  ٢٠١٨-٢٠١٩  تایبەت بەهەردوو  یەکەی ۷۰ و ٨۰ و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەکەم." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەنگاوەکانمان بەرەو بە دامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە و بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت."