گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دوای ملیارەها فرۆش تەندروستیی جیهانی دەڵێت دوو چارەسەر بۆ کۆرۆنا بێ کاریگەرن

2022.09.18 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
دوای ملیارەها فرۆش تەندروستیی جیهانی دەڵێت دوو چارەسەر بۆ کۆرۆنا بێ کاریگەرن

ناس کورد-

دوای ملیارەها فرۆشی، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی چیتر پێشنیاری دوو چارەسەری دژەتەن بۆ کۆڤید-19 ناکات، بە پاساوی ئەوەی کاریگەرییان نییە، بە تایبەت بەهۆی دەرکەوتنی جۆری ئۆمیکرۆن و دوایین گۆڕاوە لاوەکییەکانی تر، ئەوەش بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەردوو چارەسەرەکە لەڕێگەی بەستنەوەی بە پرۆتینی ئێسکەپەیکەری SARS-CoV-2 کاردەکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی توانای ڤایرۆسەکە بۆ تووشکردنی خانەکان، لە یەکەمین ئەو دەرمانانە بوون کە لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆنا پەرەیان پێدرا

 

ڕووداوێکی سنووردار
بەڵام لەو کاتەوە ڤایرۆسەکە پەرەی سەندووە و بەڵگەی زیاد لە تاقیکردنەوەکانی تاقیگە ئاماژە بەوە دەکەن کە کاریگەری دوو چارەسەرەکە، سوترۆڤیماب و سێریفیماب-ئیمدیڤیماب، سنووردارە لە بەرامبەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ڤایرۆسەکەدا.

 

لە ئەنجامدا لە دەزگای تەندروستی ئەمریکاش بەدەر کران.

 

پسپۆڕانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێن بە توندی ئامۆژگارییان کردووە ئەو دوو جۆرە چارەسەرە بەکارنەهێنرێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە تووشی Covid-19 بوون.

 

ملیارەها فرۆش
بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا دەرمانی سۆترۆفیمابی لە بازاڕی ناوخۆیی ڕاکێشا کە لەلایەن کۆمپانیای گلاکسۆسمیتکلاین و هاوبەشەکەی ڤێر بایۆتەکنەلۆجی بەرهەمدەهێنرێت. ئەم دەرمانە ملیارەها فرۆشی بەدەستهێناوە و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین دەرمانەکان کە ساڵی رابردوو لەلایەن کۆمپانیا بەریتانییەکانەوە بەرهەم هێنراون.