گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوار و ترسی کۆچبەرەکان

ڤیدیۆیەکی ناخهەژێن؛ کۆچبەرێک منداڵەکەی فڕێدەداتە نێو دەریاوە

2022.09.17 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی ناخهەژێن؛ کۆچبەرێک منداڵەکەی فڕێدەداتە نێو دەریاوە

ناس کورد- 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی باوکێکی سوری کە تەرمی یەکێک لە منداڵەکانی فڕێدەداتە نێو دەریا، دوای ئەوەی ئەوەی بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستداوە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، ئەوەش لە میانەی کارەساتێکی ڕێگەی کۆچدا کە لە ڕێگا ئاوییەکانی ئیتاڵیا بەسەر سەرنشینەکانی کەشتییەکدا هات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، باوکێکی سوری یەکێک لە منداڵەکانی فڕێدەداتە نێو دەریاوە، دوای ئەوەی بەهۆی نەبوونی خواردن و خواردنەوە لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا گیانی لەدەستداوە. 

 

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، کۆچبەرانی سەر کەشتییەکە توشی ترس و شۆکێکی زۆر بوون و هاوار دەکەن، باوکە سوریەکەش کوڕەکەی بە جلوبەرگەکانی داپۆشیوە و فڕێیدەداتە نێو ئاوەکە. 

 

ئەو کەشتییە کە نزیكەی 32 كۆچبەری لەسەر بوو، لە 27ی مانگی ڕابردوودا لە شاری ئەنتالیای توركیاوە بەرەو بەندەری پۆزالۆ لە ئیتاڵیا بەڕێكەوتبوو، بەڵام لە ڕێگادا سوتەمەنییان لێبڕا و گیریان خوارد و توشی کارەساتێکی گەورە بوون. 

 

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆچبەرەکانی سەر کەشتییەکە چەندین ڕێگەیان بۆ مانەوە لە ژیان تاقی کردووەتەوە، وەک تێکەڵکردنی ئاوی سوێری دەریاکە بە مەعجونی ددان و خواردنی، بەڵام شەش کەسیان کە سیانیان مندال بوون بەرگەی ئەو دۆخەیان نەگرت و گیانیان لەدەستدا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی مانەوەی زۆری کۆچبەرەکان لەو دۆخەدا، تەرمی مردووەکان بەهۆی شێدارییەوە ڕزین، بۆیە سەرنشینەکان ناچاربوون قوربانییەکان فڕێ بدەنە ناو دەریا. 

 

دوای چەند رۆژێک لەو دۆخە، کەشتییەکی ئیتاڵی سەرنشینەکانی دیکەی ڕزگار کرد.