گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ و رێژەی یەکەم بارانبارینی پایز لە هەرێم ئاشکرا کرا

2022.09.17 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ و رێژەی یەکەم بارانبارینی پایز لە هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کەشناسێکیش دەڵێت، بڕی بارانبارینەکە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاواز دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگاتە یەک ملیم. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "لە حاڵەتە ناجێگیرەکەی کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٢١ و ٢٢ی مانگ کە دەبێتە ھۆی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و بارانی کەم و ھەرەمەکی لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و چالاکبوونی خێرایی بای باشور لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینیش بۆ ناوچەکانمان بە رێژە و کاریگەری جیاواز و لەناوچەیەک تا ناوچەیەکی دیکە چڕی تۆز و خۆڵەکە دەگۆرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم حاڵەتە یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ دەبێت کە بەھۆی چالاکبوونی ناوچەیەکی پەستان نزمەوەیە لەسەر ناوچەکانی نێوان باکوری سعودیە و دەریای ناوەراست کە بەھۆیەوە بڕێک شێ لە باشوری نیمچە دورگەی عەرەبیەوە لە ئاستە بەرزەکانی ھەوادا دەگوازێتەوە بۆ ئاسمانی ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە لەم ئاستەدا بارستە ھەوایەکی سارد و گونجاو ھەیە بۆ چربوونەوەی ئەم شێ کەمە و دەبێتە ھۆی بارانبارینی کەم لەھەندێ ناوچەدا و ناجێگیربوونی کەشوھەواو ڕوودانی ھەورە بروسکە لەھەندێ کاتدا، بۆیە لە ھەموو ناوچەیەکدا ئەگەری بارانبارین نابێت و دیاری کراویش نابێت، بۆی ھەیە لە چەند شوێنێک بە نەزانراوی بڕەکەی زیاتر بێت و تا زیاتر لە ١ ملیمەتر باران ببارێت."