ناس کورد-
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی ڕایگەیاند، پارتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به مافی خۆی ده‌زانێت و هاوڕای لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق، دەشڵێت، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به كاندیدی هاوبه‌ش بچنه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌نگین رێكانی، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (شەممە 17-9-2022) ڕایگەیاند، "پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به مافی خۆی ده‌زانێت و تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش رێكنه‌كه‌وتوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆی باشیان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان كردووه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حكومه‌ت و شه‌راكه‌تی نێوان هه‌ردوو حزب له به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونەته خاڵی باسكردنی دیاریكردنی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت به كاندیدی هاوبه‌ش بچنه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ڕوونیشیکردووەتەوە، " بۆچوونی سه‌رۆك بارزانی روونه كه كێشه‌كان به‌هۆی پۆستێكه‌وه نییه، به‌ڵكۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كی مه‌سه‌له‌ی كورد و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورده له عێراقدا."
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌كانی داهاتوو، به‌نگین رێكانی باسی لەوەکرد، " پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سووره كه ناچێته هیچ رێككه‌وتنێكه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر گرەنتییه‌ك نه‌بێت و هه‌مووشتێك له رێككه‌وتنی نێوانیان نه‌نووسرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نه‌كان له‌داهاتوودا به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڵێنه‌كانیان له ئه‌ستۆبگرن به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان."