گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشدارییەک لەبارەی بێ ئاوی.. مەترسی نەمانی ئاو هەیە

2022.09.17 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لەبارەی بێ ئاوی.. مەترسی نەمانی ئاو هەیە

ناس کورد-

لە ئاگادارییەکدا هۆشداری بە هاووڵاتیانی قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی عەربەت دەدرێت کە سەرچاوەی ئاوی بێستانسوور بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و ترسی نەمانی ئاو هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاگاداری..ئاگاداری

هاووڵاتیانی بەڕێزی هەر یەك لە (قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن و ناحیەی عەربەت)

 ئاگادار دەکەینەوە کە سەرچاوەی ئاوی بێستانسوور بەڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و ترسی نەمانی ئاو هەیە، لەبەرئەوەی وەرزی پایز وەرزی کەم بوونەوەی ئاوە. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پارێزگاریی لە ئاو بکەن و بەپێی پێویست بەکاری بهێنن و بەفیڕۆی مەدەن. تکایە با تانکییەکان پڕبن و واز ئۆتۆمبێل شووشتن و سەرجادە شۆردن بهێنن، لەبەرئەوەی ئەوەندە ئاو هەڵدەکرێتەوە تا لە پڕۆژەی ئاوی بێستانسوورەوە ئاو هەبێت. ئەگەر کەم بوونی ئاو وەك ئەم دوو ڕۆژە زیاتر ببێت ئەوا ڕۆژەکانی پێدانی ئاو زیاتر دەکرێت، هیوادارین نەگەینە ئەو بارودۆخە