گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گقتێكی نوێ لە قوباد تاڵەبانییەوە دەربارەی ساڵی 2023

2022.09.17 - 20:36
App store icon Play store icon Play store icon
گقتێكی نوێ لە قوباد تاڵەبانییەوە دەربارەی ساڵی 2023

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ دەکەنە ساڵی وەبەرهێنان، بەڵێنیش دەدات، "هەر بەمە ناوەستین و لە داهاتووشدا چ لە سلێمانی و چ لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بە تەواوی هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە شەڕی تەمبەڵی و بەرەنگاربوونەوەی هەر کارێکی نایاسایی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم (شەممە 17-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەو ڕێکارانەی لە سلێمانی گیراونەتەبەر، بۆ کۆتایی هێنان بووە بەو فەوزایەی هەبووە، لێرەش ناوەستین، بەڵکو لە هەموو شار و شارۆچکەکان بەردەوام دەبین، بەهەموو توانامانەوە کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان به زیادەڕۆیی و دەستێوەردان لە بازاڕ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی وەبەرهێنان، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر بەمە ناوەستین و لە داهاتووشدا چ لە سلێمانی و چ لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بە تەواوی هێزمانەوە بەردەوام دەبین لە شەڕی تەمبەڵی و بەرەنگاربوونەوەی هەر کارێکی نایاسایی." 

 

دەشڵێت، "هیچ رێگایەکمان لەبەردەستدا نییە جگە لەبەدەستهێنانەوەی متمانەی جەماوەرەکەمان."