گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی فەرمانبەران دەرکرد

2022.09.17 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی فەرمانبەران دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێك، کە لە 14-9- 2022 دەرچووە و بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی نێردراوە، تیایدا جەخت لە بڕیارێک کراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نووسراوەکەی داراییدا هاتووە، "نابێت فەرمانبەر لەگەڵ کەسی نزیکی پلە یەکی خۆی (هاوسەر، دایک، باوک، خوشک، برا، کوڕ و کچ) لە یەک فەرمانگە پێکەوە بن و پێکەوە دەوام بکەن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ چەند ناونیشانێک ئاساییە ئەو کەسانە لە یەک فەرمانگەش پێکەوە بن، وەک فەرمانبەرانی (خزمەتگوار، پاسەوان، پاککەرەوە، چایەچی، پۆستەبەر، باغەوان، شۆفێر) ئەگەر کەسی یەکەمیشیان لە یەک فەرمانگە بێ ئاساییە".

 

وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە کە دەبێت فەرمانگەکانی وەزارتەکە ناوەڕۆکی بڕیارەکە و گشتاندنەکە جێبەجێ بکەن، ئەوەش هاتووە، "دەبێت بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی بۆ جێبەجێکردنی ئەو گشتاندنە و نووسراوەکە، لیژنە پێک بهێنن و تا پێش کۆتایی ساڵ لە ئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە".