گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی دابەشکردنی نەوت ئاشکرا کرا

2022.09.17 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دابەشکردنی نەوت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بكه‌ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان (شەممە 17-9-2022) ڕایگەیاند، "پارێزگای هه‌ولێرمان به‌سه‌ر سێ زۆندا دابه‌شكردووه‌ (ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، ناوه‌ڕاست و ناو شاره‌كان)، هه‌روه‌ها داوامانكردووه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ زۆنی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بكرێت." 

 

پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، به‌گوێره‌ى ئه‌و سه‌رژمێرى و داتایانه‌ى ئاماده‌یان كردووه‌، یه‌ك ملیۆن و (284) هه‌زار و (276) خێزان له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، بۆیه‌ ئه‌مساڵ پێویستیان به‌ (257) ملیۆن و (489) هه‌زار و (200) لیتر نه‌وتى سپى هه‌یه‌، تاكو به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ دابه‌شیبكه‌ن.