گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

قوباد تاڵەبانی: سیستمی دابەشکردنی مووچە دەگۆڕین

2022.09.17 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: سیستمی دابەشکردنی مووچە دەگۆڕین

 

ناس کورد- 

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر یەك حكومەت هەبیت دەبێت سیستمی 57 بە 43 هەڵبوەشێتەوە، دەشڵێت، لە هەوڵدان سیستمی دابەشکردنی مووچە دەگۆڕن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و ئابووری لە سلێمانی (شەممە 17-9-2022) رایگەیاند، " کورت هێنان لە داهاتی مووچە، ڕەنگە لە هەموو هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام لە سلێمانی کورتهێنانێکی ئاشکرا هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەش بەشێکی دەگێڕێتەوە بۆ هاوکێشەیەکی زۆر سەقەت کە لە سەردەمی دوو ئیدارەییدا پەیڕەو دەکرا کە سیستمی 57 بە 43ـیە، واتە 57 لە سەدی داهات بۆ ئیدارەیەک و 43 لە سەدیش بۆ ئیدارەیەکی دیکە، هەموو شتێک لەسەر بنەمای ئەو هاوکێشەیە دامەزرا، هەر لە پڕۆژەکانەوە تا دامەزراندن و هەموو شتێکی دیکە." 

 

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "ئەو هاوکێشەیە بۆ ئێستا ناگونجێت، یان یەک حکومەتمان دەبێت یان دووان، ئەگەر یەک حکومەتین دەبێت ئەو سیستەمە هەڵبوەشێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەندێک خەرجی هەیە بیگرێتە ئەستۆی خۆی کە خەرجی سیادییە، مووچەش خەرجی سیادییە." 

 

جەختیشیکردەوە، "من وەک خۆم هەمیشە لەگەڵ یەک حکومەتدام و هەوڵم بۆ ئەوە داوە یەک حکومەتمان هەبێت، لەئێستادا ئەولەویەتمان دابینکردنی مووچەیە، چونکە بارگرانییەکی زۆر لەسەرشانی حکومەتە بۆ دابینکردنی مووچە." 

 

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا من و سەرۆکی حکومەت و هەندێک ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی ئابوری لە گفتوگۆداین کە چۆن سیستمێک بۆ دابەشکردنی مووچە دابڕێژین کە لەگەڵ سەردەمی ئێستادا بگونجێت."