گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

حکومەتی عێراق وادەی کۆتایی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند

2022.09.17 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق وادەی کۆتایی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (17ی ئەیلولی 2022) ڕایگەیاند، "یاسای ئاسایشی خۆراک تا بەرواری 31ی کانونی دووەمی 2022 سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو بەروارەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت عەمبارکردنی فریاگوزاری بۆ دابین بکرێت، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لە ڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک."


ئاماژەی بەوەشکرد، "میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت، کە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاوڵاتی دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان."


ھەروەک وتیشی، "بە هەماهەنگی وەزارەتەکانی دەوڵەت، وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە، ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاوڵاتیان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن.لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ."