گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

بەشیر حەداد دوو ئەگەر بۆ داهاتووی سیاسیی بەغدا دادەنێت

2022.09.17 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد دوو ئەگەر بۆ داهاتووی سیاسیی بەغدا دادەنێت

ناس کورد-

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی جیا جیا ئەنجامداوە و نزیکبوونەوە ھەیە، لەبارەی پرسی بەغدا دەشڵێ، بەبێ رەزامەندی سەدریەکان حکوومەتی نوێ دروست نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (17ی ئەیلولی 2022) ڕاگەیاند: "ئەم حەفتەی داھاتوو دانوستانەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ رێککەوتنی پرسی پێکھێنانی حکوومەت یان بەشێوەیەکی دیکە، من دوو ئەگەر دەبینم لە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ یان ئەوەیە چوارچێوەی ھەماھەنگی ناتوانن باوەڕ بە سەدریەکان بێنن بۆ پێکھێنانی حکوومەت، چونکە ئەگەر بەبێ سەدریەکان حکوومەت پێکبێت ئەگەری دووبارە بوونەوەی خۆپێشاندان و توندوتیژی زۆر گەورەتر ھەیە، ئەگەری دووەم ئەوەیە دانوستان ھەن لە نێوان کورد و سوننە و چوارچێوەی ھەماھەنگیش شاندێکیان پێکھێناوە، ئەگەریش ھەیە شاندێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی و کورد و سوننە سەردانی سەدریەکان بکەن".

 

جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان گوتی: "ئەگەر توانییان باوەڕ بە سەدریەکان بێنن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و راسپاردنی کەسێک بە رەزامەندی سەدریەکان بۆ پێکھێنانی حکوومەت ئەوکات حکوومەت پێکدێت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە، بەپێچەوانەوە بەبێ دروستکردنی قەناعەت بۆ سەدریەکان ئەستەمە حکوومەتی نوێ پێکبێت لە عێراق".

 

لەبارەی کوردیشەوە، د. بەشیر حەداد ڕوونیکردەوە: "لەسەر ئاستی کوردستانیش لەماوەکانی رابردوو جووڵەیەکی زۆر ھەبوو لەنێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا و جیا جیا، دانوستان و کۆبوونەوەی زۆر لەنێوان پارتی و یەکێتی ھەبوون و ئاماژەن بۆ لێک نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی، لەبەر ئەوەی ھەردوولا درکیان بەوەکردووە رەوشی عێراق مەترسیدارە بۆسەر ھەرێمی کوردستان و ئەگەر رەوشی عێراق بەوشێوەیە بمێنێ مەترسی زیاتریان دەبێت لەسەر ھەرێم، من پێموایە پێویستە درک بەو مەترسیانە بکەن و پەیوەندیەکانیان ئاسایی بکەنەوە، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دانوستانەکانیان ببێتە ھۆکار بۆ ئەنجامدانی رێککەوتن چ لەسەر کاندیدی ھاوبەش بۆ سەرۆککۆمار یانیش رێککەوتنێکی ستراتیژی ھاوشێوەی رێککەوتنی ستراتیژی پێشوو".