گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی یەکەم بارانی پایزە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

2022.09.17 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی یەکەم بارانی پایزە لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم بارانی پایزەی ئەمساڵ لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات کە کەم و پچڕ پچڕ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (17ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "ڕۆژی چوارشەممە (21ی ئەیلول) کاریگەری شەپۆلێکی گەرما کەمدەبێتەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە کە لە ھەردوو ڕۆژانی 21 و 22ی ئەیلولی یەکەم بارانبارینی پایزی ئەمساڵ لەناوچەکەدا دەستپێدەکات کە بەشێوەی ناجێگیری کەشوھەوا ئەبێت و خۆی لە چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە و بارانێکی کەم و پچر پچردا دەبینێتەوە لە ناوچەی جیاجیادا و بارانەکەش ھەرەمەکی دەبێت."

 

لەبارەى کەشوهەوای سبەینێ و ڕۆژانی دواتر، ئاراس جەبار دەڵێت، بەهۆی بەردەوامی گاریگەری بەرزەپەستانی ژێر گەرم سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 پلە بەرزتردەبنەوە.

 

پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛

سلێمانی 40 بە 24

ھەولێر 41 بە 26 پلە

دھۆک 40 بە 25 پلە

ھەڵەبجە 40 بە 23 پلە

کەرکوک 42 بە 28 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 43 بە 26 پلە

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 40 بە 24 پلە

لە سنوری ئیدارەی سۆران 40 بە 22 پلە

 

دەشڵێت، "خێرایی با ئاسایی دەبێت و لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان خێرایی ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات لەکاتەکانی شەو و بەرەبەیاندا بەچالاکی دەمێنێتەوە بەخێرای 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا."