گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆر ئاسانە

بۆ خەوێکی ئارام و ئاسوودە شێوازی 4-7-8 بەکاربهێنە

2022.09.17 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ خەوێکی ئارام و ئاسوودە شێوازی 4-7-8 بەکاربهێنە

ناس کورد-

هەرچەندە خەوتن خوویەکی سەرەتایی مرۆڤە، بەڵام هەندێک کەس قورس خەویان لێ دەکەوێت، بەڵام پسپۆڕان شێوازێکی نوێیان پێشنیاز کردووە تاوەکو خەوێکی ئارام بکەیت، ئەویش شێوازی ژمارەکانی 4-7-8ـە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی "CNN"ی ئەمریکی لە زاری شارەزایانەوە، هەناسەدان بەپێی شێوازی 4-7-8 دەتوانێت یەکێک بێت لە سەرکەوتووترین ڕێگاکان بۆ خەوتن، ئەو شێوازە بە "هەناسەدانی ئارامی"ش ناسراوە."

 

دكتۆر راج داسگوپتا، مامۆستای یاریدەدەری پزیشكی لە زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا روونی دەكاتەوە، شێوازی 4-7-8 راهێنانێكی ئیسراحەتكردنە كە بریتییە لە هەڵمژینی هەوا بۆ ماوەی چوار چركە، راگرتنی هەوا بۆ ماوەی حەوت چركە لە سییەكان، و هەروەها هەناسەدانەوە بۆ ماوەی هەشت چرکە.

 

لای خۆیەوە ڕیبێکا ڕۆبینز، پرۆفیسۆری کۆلێژی پزیشکی هارڤارد دەڵێت، سەختی خەوتن لای زۆر کەس بەهۆی سەرقاڵبوونیانەوەیە بە ئیش و کاری ڕۆژانە.

 

ئەو دەشڵێت: "بەڵام ڕاهێنانێکی وەک 4-7-8 دەرفەتت پێدەدات کەمێک ئارامتر بیت، و ئەوەش رێک ئەوەیە کە پێویستە پێش ئەوەی بخەوین بیکەین".


چۆن 4-7-8 جێبەجێ دەکەیت؟

شێوازی 4-7-8 پێویستی بە هیچ ئامێرێک نییە، بەسە لەکاتی دانیشتن ئەنجامی بدەیت، هەروەها دەتوانیت لەکاتی پاڵکەوتن لەسەر جێگاکە ئەنجامی بدەیت، هەروەها گرنگە شوێنەکە بێدەنگ بێت، شێوازەکە بەم شێوەیە جێبەجێ دەکرێت:

- تەنها لە ڕێگەی دەمتەوە هەناسە بدەرەوە.
- دەمت دابخە و بە لوت هەناسە هەڵمژە تا دەگەیتە ژمارە چوار.
- هەناسەکەت ڕابگرە تا دەگەیتە ژمارە حەوت.
- پاشان هەوا گیرخواردووەکەی ناو دەمت بەربدە کاتێک ژمارە هەشت تەواو دەکەیت.
- بە گشتی چوار جار ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.


بە وتەی داسگوپتا، بەڵگە هەیە کە هەناسەدانی 4-7-8 یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و کەمخەوی دەدات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "شێوازی 4-7-8 تاڕادەیەک سەلامەتە، بەڵام ئەگەر کەسێک لە سەرەتاوە بیکات، لەوانە تا ماوەیەک هەست بە کەمێک سەرگێژخواردن بکات".