گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لایەنی سێیەم’’

راپۆرتێکى بەریتانى هەڵوێستى ئەمەریکا لەبارەى کێشەى نەوتى هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

2022.09.16 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێکى بەریتانى هەڵوێستى ئەمەریکا لەبارەى کێشەى نەوتى هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

ناس کورد- 



ئەمریكا هانى بەغدا دەدات بڕیارێكی دادگا جێبەجێ نەكات كە هەرێمی كوردستان ناچار دەكات نەوتی دەرهێنراو لە خاكەكەی رادەستی دەسەڵاتدارانی فیدراڵی بكات، هۆشداریشیدا لەوەی كە ئەمە رەنگە "قەیرانێكی ئابووری توندتر" ى لێبکەوێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژی چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی وت "واشنتۆن زۆر نیگەرانە - کە پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەتوانێت مەترسی دەرکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق و کۆمپانیاکانی دیکە لە دەرەوەی عێراق لێبکەوێتەوە"، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى پێگەى "میدیل ئێست ئاى" بەریتانى.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆى بێ متمانەکردن بە ژینگەی بازرگانی لە عێراق، ڕاشکاوانە دەشێت کاردانەوەی ئابووری فراوانتری هەبێت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق".

 

حكومەتی هەرێم دەیان ساڵە كار دەكات بۆ پەرەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و غازی سەربەخۆ لە حكومەتی فیدراڵی عیراق، هەروەها یاسای نەوتی خۆی لە ساڵی 2007 دەركرد بۆ بەڕێوەبردنی كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوەكانی ناو خاكەكەی.

 

لە مانگی شوباتدا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کە یاسای نەوت و غازی حکومەتی هەرێم نادەستوورییە و داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکات نەوتەکەیان رادەست بکەن.

 

گرێبەستەکان پووچەڵن

لە بڕیارەکەدا سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە پووچەڵ ناسێندرا، لەوانەش رێککەوتنی گەڕان و دەرهێنان و هەناردەکردن و فرۆشتن. ناکۆکی لەسەر فرۆشتنی نەوت لە هاوینی ئەمساڵدا پەرەی سەند دوای ئەوەی دادگای بازرگانی لە بەغدا گرێبەستەکانی نێوان حکومەتی کوردی و کۆمپانیا بیانییەکانی وزەی هەڵوەشاندەوە.

 

ئەم بڕیارە جگە لە توڕەکردنی بەرپرسانی کورد، کۆمپانیا گەورەکانی وزەی تووشی شۆک کرد و سەرنجی پەرلەمانتارانی ئەمریکای بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

 

لە نامەیەکدا کە لە مانگی ئابی رابردوودا بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ناردووە، چەند سیناتۆرێک رایانگەیاندووە "هەندێک کۆمپانیای ئەمریکی" بەڕێگەى یاسایی لەلایەن بەغداوە دەکرێنە ئامانج.

 

دانوستانەکانی لایەنی سێیەم

لیف داوای لە سەرکردەکانی هەولێر و بەغدا کرد بچنە ناو دانوستان لەگەڵ لایەنی سێیەم یان "شوێنێکی دیکەی لەو جۆرە" بۆ نێوەندگیریکردنی ئەو ناکۆکییە، کە بە وتەی خۆی ئەگەری هەیە هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت رووبدات.

 

دیپلۆماتکارێک ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی کۆتایی گفتوگۆکان دەبێت یاسایەکی نوێی نەوت و گاز بێت "کە هەمووان هاوڕا بن کە لەمێژە دواکەوتووە و زۆر پێویستە".