گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

یابان پاسکیلى فڕیوى دروستکرد

2022.09.16 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
یابان پاسکیلى فڕیوى دروستکرد

ناس کورد-

 

پاسکیلێکی فڕیو، هاوشێوەی ئەوەی کە لە زنجیرەى خەیاڵى ئەمەریکى "جەنگی ئەستێرەکان" نیشاندرا، بۆ یەکەمجار بەراستەقینەیی دەرکەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم پاسکیلە کە بەرهەمهێنەرانی یابان پلانیان هەیە ساڵی داهاتوو لە ئەمریکا بیخەنە بازاڕەوە، توانای فڕینی بۆ ماوەی ٤٠ خولەکە بە بەردەوامی و بە خێرایی نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

 

پاسکیلەکە لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی "ئیروینز"ەوە دروستکراوە و لە پێشانگایەکدا لە ئەمەریکا نمایشکرا.

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی پاسکیلەکە نزیکەی 777 هەزار دۆلارە، بەڵام کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، هیوادارە تا ساڵی 2025 نرخەکەی بۆ 50 هەزار دۆلار کەم بکاتەوە بۆ مۆدێلێکی کارەبایی بچووکتر.