گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

هەناردەى نەوت لە بەسرە دەستیپێکردەوە

2022.09.16 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەى نەوت لە بەسرە دەستیپێکردەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتی نەوتى عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو لێچوونە بڵاوکردەوە کە لە بەندەری بەسرە روویدا و بەهۆیەوە هەناردەى نەوت راگیرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، (١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی تەکنیکی و ئەندازیاری مامەڵەیان لەگەڵ لێچوونى نەوتی خاو لە سیستەمی تانکی زیادە لە بەندەری نەوتی بەسرە کردووە، وردە وردە کارەکانی هەناردە دەستیپێکردووەتەوە، تاوەکو کارەکانی چاککردنەوەی فریاگوزاری تەواو دەبێت".

 

کۆمپانیاکە پشتڕاستی کردەوە کە "کارەکانی بارکردن و هەناردەکردن نەوەستاوە و بە ڕێژەی ئاسایی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت".

 

پێشتر هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە وەستا، بەهۆی رووداوێکى لێچوونەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو کێشەیە زیاتر لە هەفتەیەك بخایەنێت تا چاك بكرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى"رۆیتەرز".  

 

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی نەوت (16-9-2022) بڵاویکردەوە، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ به‌نده‌ری ​​به‌سره‌وه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی لێچوونەوە راگیراوه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ ره‌نگه‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.  

  

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، "کارەکانی بارکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە راگیراوە تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت".  

  

بەندەرەکە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.