گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەناردەی نەوت لە بەندەری بەسرە راگیرا

2022.09.16 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردەی نەوت لە بەندەری بەسرە راگیرا

ناس کورد-

 

هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە وەستا، بەهۆی رووداوێکى لێچوونەوە، پێشبینی دەكرێت ئەو کێشەیە زیاتر لە هەفتەیەك بخایەنێت تا چاك بكرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى"رۆیتەرز".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەكانی نەوت (16-9-2022) بڵاویکردەوە، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌ به‌نده‌ری ​​به‌سره‌وه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی لێچوونەوە راگیراوه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ ره‌نگه‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.

 

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە، "کارەکانی بارکردنی نەوت لە بەندەری بەسرە راگیراوە تاوەکو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت".

 

بەندەرەکە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.