گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تیک تۆک تایبەتمەندییەکى پێشبینینەکراو زیاد دەکات

2022.09.16 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
تیک تۆک تایبەتمەندییەکى پێشبینینەکراو زیاد دەکات

ناس کورد-

 

“تیک تۆک” تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات بە کامێرای پێشەوە و دواوەی مۆبایلە زیرەکەکە لە یەک کاتدا وێنە بگرن، هاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی “Be Real”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بەیاننامەیەکدا تۆڕەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کە تایبەتمەندی "+تیک تۆک ئێستا+" ئامانجی ئەوەیە کە بەکارهێنەر ساتەکانی ڕاستەقینەی خۆی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەیەکەوە ببەستێتەوە کە بۆی گرنگن.

 

ڕوونیشی كردەوە، بەکارهێنەر "ڕۆژانە بانگهێشتنامەیەک وەردەگرێت بۆ گرتنی ڤیدیۆ کلیپێکی ١٠ چرکەیی یان وێنەیەک بۆ ئەوەی لە ساتەکانی ئێستادا چی دەکات بڵاوی بکاتەوە".