گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قوباد تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سلێمانی و دوورخستنەوەی بەرپرسان ڕوونکردنەوە دەدات

2022.09.15 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سلێمانی و دوورخستنەوەی بەرپرسان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوەی لە سلێمانی کردی شەڕە دژی تەمەڵی نەک تەنها گەندەڵی، دەشڵێت، بەڕێوەبەرەکان کەسیان دەرنەکران. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 15-9-2022) ڕایگەیاند، "ئەوەی من لە سلێمانی کردم لەگەڵ بەڕێوبەرەکان، شەڕە دژی تەمەڵی نەک تەنها گەندەڵی." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "کە لەگەل بەرێوبەرەکان دانیشتم پێم وتن، نزیکەی 53 پرۆژە وەستێنراون، هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە، بۆ بەگەڕیان ناخەنەوە، کە ماوەی تەنها یەک هەفتەم بۆ دانان، هەموویان ئەوەی لە توانایان بوو کردیان و کەسیشیان دەرنەکران." 

 

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "پێم وایە کە مادەم حکومەت پارەی نییە خەرجی بکات، بۆ ڕێگری بکەین لە کەرتی تایبەت کە کارەکانیان بکەن، ئێمە دەبێت دەستیشیان ماچ بکەین."