کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هەرێمى كوردستانی بڵاوکردەوە. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووە، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەى دووشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمان نیمچە هەور بێت. کەشناسى هەرێم لەبارەى پلەى گەرماى پارێزگاکانى هەرێم پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما 45 پلە دەبێت و لە کەرکوک تۆمار دەکرێت، هەولێر و دهۆکیش 43 پلەى گەرما تۆمار دەکەن و سلێمانیش بەرزترین پلەى گەرماى 42 پلە دەبێت. بەگوێرەى پێشبینییەکان سبەى دووشەممە کە دووەم ڕۆژى جەژنى قوربانە، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش تا ڕادەیەک بەرزتر دەبن.